ئەلیسا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لەژووری نووستن مشتومڕ دروست دەكات

جیهان

05/12/2018‌ 3094 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە وێنەكە مشتومڕی دروست كردووە.

لەوێنەكەدا ئەلیسا دەردەكەوێت، كە بەجلی ژێرەوە لەژووری نووستنەكەی خەوتووەو بەو هۆیەشەوە مشتومڕی گەورە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست بووە.

ئەلیسا لەسەر وێنەكە نووسیویەتی شەوتان شاد، لەبەرانبەردا كاردانەوەكان گاڵتەیان بەو هونەرمەندە لوبانانییە كردووەو پیان وتووە، چۆن لەوكاتەدا وێنەی گرتووەو بڵاویكردووەتەوە.

پێشتریش ئەلیسا ڤیدیۆیەكی خۆی هاوسەرەكەی بڵاوكردبووەوە، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كردبوو.

هـ ـ ح