ڤیدیۆ.. دروستكردنی درەختی لەدایكبوون بەئاڵتوون

جیهان

05/12/2018‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "برۆ ئاوروم"ی ئەڵمانی، گرانبەهاترین درەختی لەدایكبوونی مەسیح پێغمبەری دروستكرد، كە لەمساڵدا نمایش دەكرێت.

درەختەكە بۆ رۆژی 25ی ئەم مانگە ئامادە دەكرێت‌و هۆكاری گرانبەهاییەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لەئاڵتوونی تەواو دروستكراوە.

بەرزی درەختەكە سێ‌ مەترەو كێشی 63 كیلۆگرامەو نرخەكەشی دەگاتە 2.3 ملیۆن یۆرۆ، كە گرانبەهاترین درەختی لەدایكبوونە.

درەختەكە لەپێشەنگای "برۆ ئاوروم" لە میونیخ میونیخ نمایش دەكرێت‌و چاوەڕێدەكرێت خەڵكێكی زۆر بۆ سەیركردنی درەختەكە بچنە ئەو ناوەندە.

هـ ـ ح