دۆزینەوەی "بیكاچۆ"ی راستەقینە لەناوچەیەكی ئستورالیا

جیهان

05/12/2018‌ 889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكانی ڤێتەرنەری لەوڵاتی ئستورالیا جۆرە ئاژەلێكیان دۆزییەوە، كە ئەو ئاژەڵە فیلم كارتۆنێكی بەناوبانگی بەناوەوەیە، 

فیلم كارتۆنەكە ناوی "بیكاچۆ"یەو لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی زۆری هەیە، بۆیە ئەو جۆرە ئاژەڵەش بەناوی بیكاچۆی راستەقینە ناونراوە.

رۆژنامەی "The Age" بڵاویكردەوە، كە ئاژەڵەكە ئاژەڵێكی شەو گەڕەو رەنگی پرتەقاڵییەكی مەیلەو زەردی هەیە.

ئەو ئاژەڵەی دۆزراوەتەوە تەمەنی پێنج مانگەو تائێستا وردەكاری لەسەر جۆرو تایبەتمەندییەكانی بەتەواوی نەخراوەتەڕوو.

هـ ـ ح