رانیا یوسف ئەو شوێنە ئاشكرادەكات عەزییە بەناوبانگەكەی لێكڕیوە

هەمەڕەنگ

05/12/2018‌ 906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسف هونەرمەندی میسری ئەو شوێنەی ئاشكراكرد، كە عەزییە بەناوبانگەكەی لێكڕیوە.

رانیا پێنج شەممەی رابردوو لەمیانی بەشداری لەڤیستیڤاڵی سینەمایی قاهیرە ئەو عەزییەی لەبەركرد، كە بەهۆی زۆر رووتییەوە مشتومڕێكی زۆری دروست كردووە.

رانیا لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئاشكراركرد، كە ئەو عەزییەی لەناوەندێكی بازرگانی لەوڵاتێكی عەرەبی كڕیوە، كە ئامادە نەبوو ناوی ناوەندە بازرگانییەكە بهێنێت.

ئەو هونەرمەندە میسرییە راشیگەیاند، كە عەزییەكەی شتێكی ئاسایی بووە، چونكە لەوڵاتێكی عەرەبی كڕیویەتی‌و نیگەرانیشی دەربڕی لەسەر ئەو مشتومڕەی بۆ لەبەركردنی عەزییەكەی دروست بووە.

هـ ـ ح