شارپرێس:
بڵاوكردنەوەی وێنەیەك لەلایەن سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر مشتومڕی دروست كردووە.
ئەو وێنەیەی رامۆس بڵاویكردووەتەوە، تێدا دەردەكەوێت، كە بەهۆی پێكانەوە شانی بەسراوەو مشتوڕەكەش وایە، كە رامۆس لەو رێگەیەوە گاڵتەی بەمحەمەد سەلاحی میسریو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ كردووە.
رۆژنامەی دەیلی ستار ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كە وێنەكەی ئەو یاریزانەی ریاڵ مەدرید زۆر روونەو دەیەوێت گاڵتە بەمحەمەد سەلاح بكات.
وەرزی رابردوو لەخولی یانە پاڵەوانەكانو لەیاری كۆتایی رامۆس شانی محەمەد سەلاحی تووشی پێكان كرد و ئەوەش تائێستا مشتومڕی لەسەرە.
هـ ـ ح