شارپرێس:
دوای مردنو بەخاكسپاردنی جۆرج بۆشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، پرسیار لەچارەنووسی سەگەكەی دەكرێت.
سەگەكەی جۆرج بۆش ناوی "سولی"، كە چەند ساڵێكە لەگەڵی دەژیو ئێستا چارەنووسی ئەو سەگە بووەتە جێگەی مشتومڕ.
جیم ماكارت وتەبێژی جۆرج بۆشی باوك لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی سەگەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لەبەردەم تابوتەكەی جۆرج بۆش بەنیگەرانییەوە پاڵكەوتووە.
بڕیاریشە سولی سەگ بگەڕێنێتەوە بۆ نەخۆشخانەی میریلاندی سەربازی، ئەوەش بۆ خزمەتو هاوكاری ئەو سەبازانەی بەهۆی شەڕەكانی ئەمریكاوە برینداربوون.
هـ ـ ح