ڤلادیمێر پوتین بەرگری لەهاوسەرەكەی دۆناڵد ترامپ دەكات

جیهان

05/12/2018‌ 1640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا بەرگری لەهاوسەرەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كرد، كە ناوی میلانیایە.

ڤلادیمێر پوتین لەبەرانبەر ئەو هێرشانەی میدیا زەردەكان دەیكەنە سەر میلانیا ترامپ بەرگری لەهاوسەرەكەی دۆناڵد ترامپ كردو رایگەیاند، دەبێت میدیاكان ئەو هێرشانە رابگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەلوتكەی وڵاتانی جی بیست، میلانیا بەشێوەیەكی سەیر سەیری سەرۆكی روسیای كرد، لەوكاتەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ پێك گەیشتن‌و گفتوگۆیان كرد.

بەو هۆیەشەوە میدیاكان هێرشێكی زۆریان كردە سەر میلانیاو باسیان لەوە دەكرد، كە ئەو سەرسامی سەرۆكی روسیا بووە بۆیە بەو شێوەیە سەیری كردووە.

هـ ـ ح