"ئیدیكس 2018".. چەكە پێشكەوتووەكانی جیهان لەمیسر نمایشدەكرێت

جیهان

05/12/2018‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نمایشی نێودەوڵەتی چەكە پێشكەوتووەكانی جیهان، كە بە "ئیدیكس - 2018" ناسراوە دەستیپێكرد.

نمایشەكە لەرۆژی دوو شەممەی رابردووەوە دەستیپێكردووەو ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ئەمڕۆ چوار شەممە كۆتایی دێت، ئەوەش لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر.

لەنمایشەكەدا چەندین جۆری چەكی پێشكەوتووی ئەمریكی‌و ئەوروپی‌و تەنانەت چەكی وڵاتانی عەرەبیس نمایشكراوەو سەرۆكی میسریش بەشداری لەنمایشكەدا كرد.

بۆ نمایشی "ئیدیكس — 2018" نزیكەی 10 هەزار میوان لە 40 وڵاتی جیهانەوە بانگهێشتكرابوون، كە 350 كۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەك بەشدارییان كردووە.