بە 10 خولەك چەند كارێكی سوودبەخش بۆ تەندروستیت ئەنجامبدە

تەندروستی

05/12/2018‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە زانكۆی میشیگان ئەنجامدراوە، ژیانێكی تەندروست پەیوەست بە چوار هۆكاری سەرەكییەوەیە.

1.نەكیشانی جگەرە ونێرگەلەو هاوچەشنەكانی ئەو
2.كەمكردنەوەی كێش
 3.خواردنی گونجاو
  4.وەرزشكردن 

جێی سەرنجە لەنێوان 153000كەس كە خرانە ژێر لێكۆڵینەوەیەكەوە، بەس 3 لەم 4خاڵەی سەرەوەیان چێبەجێكردبوو، زۆربەی خەڵكی كاتێك دەكەونە نێو ژیانی گەورە تەمەنییەوە، بەهۆی كاری جۆراوجۆر تووشی عادەتی خراپ و ناتەندروست دەبن. 

هەموومان زۆرجار بابەتگەلی وامان خوێندووەتەوە و بڕیارمانداوە ئەوان كردەكیی بكەین، بەڵام نەمانكردووە. بەڵام هەرگیز دەست پێ نەكەین زیانێكی گەورە دەكەین و لەدواییدا بەداخەوە بووین. چونكە كات و تەندروستی و گەنجێتی چیتر هەرگیز ناگەڕێتەوە. ئایا عاقڵانە نییە بەكەمێك زاڵبوون لەسەر تەممەڵی چەندساڵێك ژیانێكی شادتر و تەندروستتر بۆ خۆمان دروستبكەین.

لەخوارەوە چەندكارێكی سوودبەخش بۆ تەندروسی هێنراوە كە ئەنجامدانی هەریەكێك لەوان لانی زۆری 10خوولەك دەخایەنێت، وابیردەكەمەوە بۆ دەسپێكی ژیانێكی تەندروست ئەمانە زۆر باش بن:

1_ددانەكانتان بشۆن.
 2_دووتا پازدەجار هەستنەوە و دانیشتن بكەن
3_ ڕێك دابنیشن 4.سێوێك بخۆن 5.سەردێڕەكانی بابەتە تەندروستییەكان بخوێننەوە 6. بوەستن و كەمێك جەستەتان ئەملاولا پێبكەن 7.شەش تاحەوتجار كێشی جەستەتان بخەنە سەرلایەكتانەوە، 8.پەرداخێك ئاو بخۆنەوە، 9.كەمێك پێبكەنن 10. قسەوگووتەی ڕۆحیەبەخش بۆ هاوڕێكانتان بنێرن.
11.دەستەكانتان بشۆن12. تەلەفون بۆ دایكتان بكەن 13.دەستوور وفرمانی خواردنێكی باش و تەندروست بۆ هاوڕێكانتان بدەن14.ئەو پاندانەی كە نانووسێت فڕێبدەن، 15.كاتی ڕیكلامی تەلەفیزیۆن دە دانە شناوی وەرزشی بكەن 16.كەمێك بیبەر بكەنە نێو زەڵاتەكەتانەوە17.كونتڕۆڵی تەلەفزیۆنەكەتان كەمێك دوور بخەنەوە تا بۆ گۆڕینی كەناڵەكان هەستنەوە 18. پەنجەرەیەك بكەنەوە19.كۆمێنتێكی ئەرێنی لە ماڵپەرێكی كۆمەڵایەتی بنووسن20.منداڵەكانتان بكەنە باوەشتانە21.كەمێك كرێمی نەرمكەرەو ڤیتامین لەدەستەكانتان بدەن 22.لەو كەسەی كە شیاوە دەستخۆشی بكەن23.جلوبەرگەكانتان بۆ سبەینێ ئامادە بكەن24.جارێك لە جێی چا،  قاوە بخۆنەوە، 25.كلیلەكانتان لەجێگایەكی دیاریكراو دابنێن26. نامە یان ئیمێڵێكی دۆستانە بۆ یەكێك لە هاوڕێكانتان بنێرن27.گوێ لە مۆسیقایەكی ئارام بگرن و زەینتان ئازاد بكەن28.چەند خوولەكێك پشوو‌بدەن29.مێزی كار و شاشەی نمایشتان پاك بكەنەوە30.بۆ پارك بچن31. یەكێك لە هاوڕێ باشەكانتان بۆ خوانێكی ئێوارە دەعوەت بكەن32.خواردنێك بۆ هەژارێك دابینبكەن و پێیدەن 33.چاوەكانتان دابخەن و بیر بكەنەوە چەندشتگەلێكی باشتان لە ژیاندا هەیە34.ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێكانتان هاوبەش بكەن35.دەست و دەموچاوتان بشۆن وسێ خوولەك لەپەنجەرەوە سەیری دوورەوەی خۆتان بكەن (كە بۆ چاوەكانتان بەسوودە)36.دانەوێڵە بە باڵندەكان بدەن، 37یەكێك لەمكارانەی سەرەوە هەرئێستاكە ئەنجامبدەن........هتد.

ئەمكارانەی سەرەوە بەجۆرێك سوودبەخشن و دەبنە هۆی تەندروستی جەستەیی و دەروونی. ئەنجامدانی هەركام لەوان لانی زۆری دە خوولەك دەخایەنێت.كەواتە تەمبەڵی مەكەن و هەر ئێستاكە چەند دانەیەكیان هەڵبژێرن و ئەنجامیان بدەن. بۆ نموونە سەرەتا پێبكەنن، یان پەرداخێك ئاو بخۆنەوە، پاشان سێوێك لەكاتێكدا لە پەنجەرەو سەیری دەرەوە دەكەن، بخۆن.