زێباری هۆشداری لەشكستهێنانی حكومەتی عێراق دەدات

عیراق

05/12/2018‌ 4227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق هۆشداری لەشكستهێنانی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی دەدات.

هۆشیار زێباری لەمیانی نووسینێك باسی لەهەوڵە شكستخواردووەكان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی ئەو هەشت وەزارەتەی كردووە، كە لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بە بەتاڵی ماونەتەوە.

زێباری، كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتە دەڵێت: ئەوەی لەئێستادا بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان روودەدات، نەبوونی بەرنامەو رێككەوتنێكی باشە لەنێوان لایەنەكان.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: ئەگەر ئەوە بەردەوامبێت‌و هێزە شیعەكانیش ئەو دابەشبوونە لەنێوانیان درێژە بكێشێت، ئەوە حكومەتی عێراق بەرەو شكست دەڕوات‌و ئەوەش زیانی بۆ بەرژەوەندی گشتی دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێ‌ شەممە عادل عەبدولمەهدی ناوی هەشت كاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەكان دایە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی متمانە وەربگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لایەنەكان ناڕازی بوون لەكاندیدەكان كۆبوونەوەی پەرلەمان پشێوی تێكەوت‌و دواخرا.

هـ ـ ح

بەپەلە