شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كردوه، له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ململانێكه به‌هێزه‌و دوو كه‌س كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكارییه‌كانی خۆی بۆ به‌شداریكردنی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئاماده‌كردووه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا پێشكه‌شی شاندی دانوستانكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌كات، له‌داواكارییه‌كانیشیدا پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هاتووه، كه بزوتنه‌وه‌كه مسته‌فا سه‌ید قادر-ی وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا مسته‌فا سه‌ید قادر به‌رپرسی تیمی گۆڕان بوو له حكومه‌تی هه‌رێمدا، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه، پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر مسته‌فا سه‌ید قادر نه‌بێ.
كۆتایی ساڵی 2015 كاتێك چوار وه‌زیره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێو حكومه‌تی هه‌رێم دورخرانه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌ید قادر كۆبووه‌وه‌و پێی وتبوو، له‌نێوان خراپ‌و خراپتریندا، پارتی خراپه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردوه، هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، بابه‌ته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بووه.
یه‌كێتی نایه‌وێت گۆڕان بگاته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ گۆڕان بووه‌ته كێشه، داواكاریی یه‌كێتییه بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاندیدی خۆی دیاریكردووه، كه ئه‌وانیش مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته.
شارپرێس زانیویه‌تی، گه‌ر پارتی جێگری دووه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاد بكات، ئه‌وا قوباد تاڵه‌بانی هیچ پۆستێك له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌رناگرێت.
قوباد تاڵه‌بانی له‌تویتێكدا له تویته‌ری خۆی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتووی كاركردنیه‌وه ده‌ڵێ، "دەربارەی هەنگاوی داهاتووم باوەڕ بە قسەو قسەڵۆکەکان مەکەن، ده‌رگام له‌هیچ پێشنیازێك دانه‌خستووه، من چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكانی یه‌كێتیم له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی هه‌ر ئه‌رك و لێپرسراوێتییه‌كم پێبسپێردرێت من جێ به‌جێی ده‌كه‌م".
مه‌لا به‌ختیار له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕۆژوی بێده‌نگیه‌كه‌ی ده‌شكێنێت
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی‌و پاشان وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، وایكرد مه‌لا به‌ختیار بڕیار بدات له‌ماڵه‌وه دابنیشێ، په‌یوه‌ندی به كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی نه‌كات، به‌ڵام شارپرێس زانیویه‌تی، به‌شێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێته مه‌لا به‌ختیار، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ناوبراو به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی قایلبكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ مه‌لا به‌ختیار بوه‌ته كێشه، زیادكردنی جێگرێكی دیكه‌یه بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه له‌و حاڵه‌ته‌دا قوباد تاڵه‌بانی نابێته كاندیدی پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێته كاندیدی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماڵباتی تاڵه‌بانی به‌تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی، پاڵپشتی له قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
ڕ . ج