سیمیۆنی: ئه‌گه‌ر یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید نه‌بی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ وه‌رناگریت

sharpress.net

94 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ خاوه‌نی خه‌ڵات.

ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێز له‌لایه‌ن تیبۆ كۆرتواوه‌ دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌گاڵته‌پێكردنه‌وه‌ وتی، "كاتێك ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوو هیچ خه‌ڵاتێكی وه‌رنه‌ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ند مانگێكه‌ چوه‌ته‌ ڕیاڵ مه‌درید‌و بوه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێز".

سیمیۆنی باسی له‌وه‌شكرد، كاتێ كۆرتوا له‌ یانه‌كه‌ی بووه‌، كه‌یلور ناڤاسی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved