ئه‌و سێ یاریزانه‌ی ئیمری ده‌یه‌وێت بۆ ئارسیناڵ بیانگوازێته‌وه‌

sharpress.net

110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌ سێ یاریزانی سێ خولی جیاواز پته‌و بكات.

ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئۆنای ئیمری ده‌یه‌وێت سود له‌ كێشه‌كانی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ببینێت‌و ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یانه‌ی تۆپچیه‌كان بگوازێته‌وه‌.

هاوكات ئۆنای ئیمری ده‌یه‌وێت ئه‌دریان ڕابیۆی یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، كه‌ پێشتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئیمری یاریده‌كرد.

یاریزانی سێه‌میش كه‌ ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ ده‌یه‌وێت بۆ یانه‌كه‌ی بیگوازێته‌وه‌، هانیس وۆلف یاریزانی یانه‌ی ڕیدبۆڵ سالزبۆرگه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved