چه‌ندین یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی ئارسیناڵ نابن

sharpress.net

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌شداریی یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ ئارسیناڵ ناكه‌ن.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێس بڵاویكرده‌وه‌، بۆ یاریی نێوان مانچسته‌ر یونایتد‌و ئارسیناڵ، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ر دووچاری ئاسته‌نگی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی دووچاری پێكان بوون‌و یاریی ناكه‌ن.

له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌شداریی یاریی یانه‌كه‌ ناكه‌ن ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیریك بایلی، ڤیكتۆر لیندلۆڤ، ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا، ئاشلی یۆنگ، لوك شاو، لۆكاكۆ ‌و فیڵ جۆنز، دووچاری پێكان بوون‌و یاریی ناكه‌ن.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved