شارپرێس:
ده‌سته‌ی خۆراك‌و ده‌رمانی ئه‌مریكا (FDA)، ده‌رمانێكی نوێی داهێنا،
كه توانای چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
ده‌سته‌ی خۆراك‌و ده‌رمانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی
ئه‌و ده‌رمانه‌ی دروستكراوه ئاشكرایكرد، ده‌رمانه‌كه ناوی (ڤیكترڤی)یه‌و به‌كاردێت
بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌و ئه‌وانه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌نێو له‌شیاندا بڵاوبوه‌ته‌وه.
پزیشكه‌كان ڕێنماییان داوه له‌وه‌ی، ڤیكتراڤی
بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه به‌كارنه‌هێندرێت كه كێشه‌ی جگه‌ریان هه‌یه، هاوكات یه‌كێك
له‌كێشه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه ئه‌وه‌یه، بۆ منداڵان به‌كارناهێندرێت.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی ده‌رمان له‌ئه‌مریكا، ڤیكتراڤی
ده‌توانێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی بكات.
ڕ . ج