شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق واژۆیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراق كۆكردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی زیاتر له 18 په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ره، داوا ده‌كرێت نه‌عیم ڕه‌بیعی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان له حكومه‌ت دوربخرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌بیعی ڕێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ستپاكی ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌و داواكارییه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌كاتێكدایه، تا ئێستا هه‌شت وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق متمانه‌یان پێنه‌دراوه، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی متمانه بداته ئه‌و وه‌زیرانه‌و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه دواخست.
ڕ. ج