شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2018 ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌مڕۆ به شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، كه چیتر خشته‌ی مووچه بڵاوناكاته‌وه، به‌ڵكو مانگانه 30 رۆژجارێك مووچه دابه‌شده‌كات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پشت دەبەستێت بە دوو سەرچاوەی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوانیش بڕی 317 ملیار دینار كە بەغدا رەوانەی دەكات، هەروەها 378 ملیۆن دۆلار كە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت.
ه.م