شارپرێس:
کۆمپیانیای Tencent رایگه‌یاند، پلانی هه‌یه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له یاری PUBG دا بكات، له سه‌ره‌تاشدا بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئه‌پده‌یتی یارییه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت.
کۆمپیانیای Tencent له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له یه‌كێك له گۆڕانكاریه‌كاندا پێشتر چه‌كی MK47 لەسەر ئێکس بۆکس و کۆمپیوته‌ر هەبوو، به‌ڵام له ئێستادا بۆ مۆبایل زیادکراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌كارهێنه‌ر دەتوانێت وەکوو لەیزه‌ر بە وردی سێره له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت، كه ده‌توانرێت بۆ چه‌كی MK47 زیاد بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له به‌شی New control settings دا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانێت لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه و شاشه‌ی رووكار به‌كاربهێنێت.
ه.م