سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکان کۆبونەوە

عیراق

05/12/2018‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق تەئكید لە تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕایگەیاندوە "د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و د.عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیران و محممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەتەوە".


نوسینگەی ڕاگەیاندنی د.بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندوە "لە كۆبوونەوەکەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران  و ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و پرسی یاسادانان كراوە ,وە بەتایبەتیش پرسی تەواوكردنی كابینەی حكومەت لە وادەی یاسایی و دەستووری خۆیدا".

نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق وتوشیەتی "د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق تەئكیدیكردۆتەوە لەسەر یەكڕیزی نیشتمانی و تەواوكردنی كابینەی حكومەت لە وادەی دەستووریدا , هەروەك بەگرنگییەوە باسی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و كاری هاوبەشی كردووە لە نێوان هەموو لایەنەكان و دوور كەوتنەوە لە چەقبەستوویی سیاسی و هێرشی راگەیاندن لە نێوان لایەنە سیاسیەكان  هەروەها پاراستنی یەكریزی نیشتمانی و دەستكەوتەكانی دیموكراتی بەو جۆرەی كە لە خزمەتی عیراق و گەلەكەی دابێت".


هـ ـ ر