چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی دێنیس سوارێز دەدات

sharpress.net

80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
چێڵسی چووە ریزی ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دێنیس سوارێزی ئیسپانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە دەکات.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "یانەی چێڵسی ئینگلیزی پارەکانی بۆ کڕینی دێنیس سوارێزی یاریزانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادە دەکات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا".

رۆژنامەی ئیکسپرێس ئاماژەی بەوەش کردووە "هەلی چێڵسی بۆ کڕینی دێنیسی ٢٤ ساڵ زیاترە، چونکە میلانی ئیتاڵی دەیەوێت بە خواستن یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، لەگەڵ مەرجی کڕینیدا بەتەواوی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی".

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە "گواستنەوەی دێنیس بۆ چێڵسی ٤٥ ملیۆن پاوەند لەسەر یانە ئینگلیزیەکە دەکەوێت، ئەمەش ئەو نرخەیە یانە کەتەلۆنیەکە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە دایناوە لە گواستنەوەی داهاتوودا".

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved