گواستنەوەی هاوینە.. میونشن ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی لاوی ئەجاکس ئەمستەردام تەرخان دەکات

sharpress.net

54 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
بایرن میونشن ١٥٠ ملیۆن یۆرۆى بۆ ئەنجامدانى دوو گرێبەست لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا ئامادەکردووە.


رۆژنامەى سپۆرت بیڵدى ئەڵمانى بڵاویکردووە "یانەی بایرن میونشنى ئەڵمانى دەیەوێت لە هاوینى داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ماتیس دى لیخت و فرینکى دى یۆنگى دوو ئەستێرە لاوەکەى یانەى ئەجاکس ئەمستەردامى هۆڵەندى ئەنجامبدات و ١٥٠ ملیۆن یۆرۆشى بۆ گواستنەوەیان ئامادەکردووە".


رۆژنامەى سپۆرت بیڵدى ئەڵمانى ئاماژەی بەوەداوە "هەردوو یاریزانەکە بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیانەوێت کۆتایى ئەم وەرزە ئەجاکس بەجێبهێڵن". 
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved