وێنە.. ئەو ژنانەی لەساڵی 2018 زۆرترین هەواداریان هەبووە

جیهان

06/12/2018‌ 1178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنگێلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا، زۆرترین هەواداری لەساڵی 2018 هەیە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریكی.

لەپلەی دووەم‌و لەدوای مێركڵ ناوی تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دێت‌و لەدوای ئەویش كریستین لاگاردی سەرۆكی سندوقی نێودەوڵەتی دێت.

هەروەها لەریزبەندییەكەی گۆڤارەكەدا چەند پلەیەكی تریش هاتووە، كە لەپلەی دەیەم ئۆپرا وینفری ‌و لەپلەی سیانزەیەمیش شاژنە ئەلیزابێسی بەریتانیا دێت، لەگەڵ ئەوەش لەلیستەكە ناوی ئیفانكا ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دێت.