ڤیدیۆ.. "رامبۆ" بەتەمەنی 72 ساڵی راهێنانی قورس دەكات

جیهان

06/12/2018‌ 1929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی سیلڤستەر ستالۆن، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تێدا دەردەكەوێت راهێنانی قورس دەكات.

ستالۆن، كە لەكوردستان بە "رامبۆ" ناسراوەو تەمەنی 72 ساڵەو بۆ بەرهەمهێنانی بەشی پێنجەمی زنجیرەی تەلەفزیۆنی رامبۆ ئەو راهێنانانە دەكات.

ستالۆن بەنیازە بەم نزیكانە بەشی پێنجەمی فیلمی رامبۆ بەرهەم بهێنێت، كە لەئێستادا ئامادەكاری كردووەو جیهانیش چاوەڕێی ئەو فیلمە دەكەن.

ستالۆن، گرتە ڤیدیۆییەكەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوەو بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەش كاردانەوەی زۆری دروستكردووە.

هـ ـ ح