بەرێوەبردنی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دەست "نەوەكانی چیا"

کوردستان

06/12/2018‌ 3520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نون پۆست
وەرگێڕان‌و ئامادەكردنی: حلمی رەسول رەزا
وەك دۆخی هەر حیزبێكی سیاسی تر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، مەسعود بارزانی دەستی بەهەوڵدانەكانی كردووە بۆ میراتپێدانی نەوەی دووەم لەماڵباتەكەی، ئەوەش لە ئیدارەدانی كاروبارەكانی حیزبەكەی و حكومەتی هەرێمی كوردستان،

بارزانی بۆ پاڵپشتیكردنی دوو گرنگترین پۆست لەسیستەمی سیاسی كوردیدا ( سەرۆكایەتی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم)، بۆ كوڕەكەی مەسرور بارزانی و برازاكەی نێچیرڤان بارزانی هەموو هەوڵێك دەدات.

لەكاتێكدا هەندێك لەچاودێران وایدەبینن، هۆكاری سەرەكی بۆ كاندیدانی مەسعود بارزانی – وازی هێناوە لەسەرجەم پۆستە فەرمییەكانی هەرێم- بۆ كەسایەتییەكانی ناو ماڵبەتەكەی و لەسەر ئەو ئەژماركراو، گوزارشتێكە بۆ نیازی مانەوەی و بینینی رۆڵێكی كاریگەر لەسەركردایەتی هەرێمدا لە رێگەی كوڕو برازاكەیەوە.

بەگەیشتی ئەم دوو گەنجە بۆ ئەو پۆستە گرنگانە لەسیستەمی سیاسیی كوردیدا، كە پێیان دەوترێت "نەوەكانی چیا"، لاپەرەی سەركردەكانی كۆن و خاوەن ئەزموونەكانی كورد دەپێچرێتەوە، ئەمان جێگەیان دەگرنەوە، كە مێژوویان نییە لەگەڵ جۆڵانەوەو راپەرینە كوردییەكان لە شەستەكانی سەدەی رابردوو، هەروەها ئەم كەسایەتییانە بەریەككەوتنی راستەخۆیان لەگەڵ سەركردەكانی بەغدای دوای رووخانی سەدام حسین نییە، بەڵكو یەكێك لەوان، كە نیچیرڤان بارزاینیە رۆڵێكی پۆزەتیڤی هەبوو لە باشكردنی پەیوەندی لەگەڵ بەغداو وڵاتانی تری دەوربەر لەپاش ئەزموونی راپرسی كوردی بۆ جیابوونەوەو كێشەكانی تریش.

سەرۆكایەتی هەرێم بەخشیش نییە بۆ نێچیرڤان بارزانی
پێناچێت كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەریمی كوردستان، بەخشیشێك بێت لەپای ئەو خزمەتەی كردویەتی وەك لە پێشدا دەردەكەوت، كە دەستووری نوێی هەرێم لەماوەیەكی كورتدا دەكرێتە راپرسییەوەو پێدەچێت لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەشیۆەیەكی بەرچاو كەمبكاتەوە. 

هەروەها دەسەڵاتەكانیش دەگوازرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، كە كوڕی مەسعود بارزانی بۆ كانیدكراوە، لەحاڵەتێكی لێكچوودا وەك ئەوەی لە سیستەمی سیاسی بەغدا كاری پێدەكرێت، ئەمەش لەلایەن ئۆمید خۆشناو ئەندامی فراكسینی پارتی لەپەرلەمانی كوردستاندا ئاماژەی پێدا كاتێك وتی: "لەحاڵەتی بوونی دەستووردا لە هەرێم، زۆربەی كێشەكان شارەسەر دەبێت، لەسەر ئاستی پێك هاتەی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سیستەمی سیاسی لە هەرێم".

لەلای خۆیەوە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی هۆشیار سیوەیلی، چارەنووسی سەرۆكایەتی هەرێمی بە وردی روونكردەوە، كاتێك وتی: "نێچیرڤان بارزانی دەبێتە كاندیدی سەرۆكایەتی هەرێم، تا پەسەندكردنی دەستوور لە هەرێمدا و پاشان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵدەبژێردێت"، ئەمەش مانای ئەوەیە نێچیرڤان لە دۆخێكی ناجێگیردا دەبێت و گرەنتی نییە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە دۆخێكدا ئەگەر ئەو پۆستەشی بەدەستهێنا، دەسەڵاتەكانی زیاتر پرۆتۆكۆلی‌و فەخری دەبێت، بەڵام پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گرنگترین پۆست دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

هەندێك لە چاودێران شیكاری ئەم جوڵە سیاسییەی هەرێم بەوە دەكەن، كە مەسعود بارزانی وەك كەلتوری هەموو حیزبەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەیەوێت میراتی سەركردایەتی كوردو حیزبەكەی بداتە دەست كوڕەكەی و كار دەكات بۆ دورخستنەوەی برازاكەی نێچیرڤان بارزانی، ئەمەش بەروونی لە كاتی سەردانیكردنی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا و هێنانی كوڕەكەی لەگەڵ شاندەكەیدا دەركەوت؛ وەك سەرەتایەك بۆ ناساندنی بەوانی تر وەك كەسی یەكەم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی لەدوای خۆی.

دیارە ئەم سیناریۆیەی مەسعود بارزانی لەناوچەكەدا دیاردەیەكی نوێ نییە، نمونەی زیندو زۆرن بۆ ئەو جۆرە ئەزموونە، كە بەردەوام كارەسات بۆ گەلانی ناوچەكە دەهێنن، وەك محەمەد بن سەلمان لە سعودییەو بەشار ئەسەد لە سوریاو بن زاید لە ئیمارات.

مەسرور بارزانی دەتوانێ دۆسیەكانی كورد بەرێوە بەرێت؟
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەوەی كوڕی مەسعود بارزیانیە، بەڵام ئەزمونێكی سیاسی گەورەی نییە، كە بتوانێت لە میانەیدا سیاسەتەكانی پیادە بكات، هەرچی پۆستەكەی ئێستایەتی وەك راویژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ماوەی حوكمڕانییەكەی بە گومان دەتەنرێت، بەهۆی ئەو مامەڵە توندەكانی مەسرور، هەروەها رووداوە ئەمنییەكان و تیرۆركردنی كەسایەتییە سیاسییە بەرهەڵستكارەكان لەماوەی سەرۆكایەتی ئەو دەزگایەدا تۆماركراون و بكەرەكانی نادیارن.

لێرەدا پرسیارێك دەمێنێتەوە لای چاودێران، ئایا مەسرور بارزانی توانا و ئەزمونی سیاسی تەواوی هەیە بۆ ئیدارەدانی دۆسیە قورسەكان لەگەل حكومەتی عیراقیدا وەك دۆسیەی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان و بەرهەم هێنان و هەناردەی نەوت و دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران و كیشەكانی تر ؟

لەگەڵ ئەوەی زانیاری ئەوەمان هەیە مەسرور بەتەنیا كوردستان بەرێوە نابات، و باوكی بە شیوەیەكی پراكتیكی حاكمی هەریم دەبێت، و پیشاندانی وێنەی مەسرور بە گەلی كوردستان بەوەی خاوەن بروانامەی بەكالۆریوسە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانكۆی واشنتن، پاكانەی بۆ ناكات و چارەنوسی بەندە بە سەركەوتنی لە ئەركەكەی داهاتویدا، لەهەمان كاتدا ئەو بۆچونە قورس دەبێت وێنای بكرێت بەوەی بادام باكگراوندی ئەمنی هەیە، جێ پەنجەی روونی بە حوكمڕانیەكەیەوە دیار نەبێت؛ هەر نەبێت لە ناوخۆدا، ئەمەش بە نسبەت گەلی كوردستانەوە مەترسیە، چونكە باكگراوندی ئەمنی نابێتە هۆی زەمانی سەركەوتنی لە ئیدارەدانی دۆسیەی سیاسیدا، ناوبراو پیاوێكی هەواڵگریەو بەرزەفڕی بۆ جێگرتنەوەی باوكی هەیە، بنەمای هەواڵگرێتی كە لە ساڵی 2012 ەوە سەرپەرشتی دەكات دەبێتە مایەی ئەوەی ركابەرێكی بەهێز بێت بۆ جێگرتنەوەی باوكی لەگەڵ ئامۆزاكەیدا نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ بونی كاریگەری نێگەتیڤ لەسەر كەسایەتی مەسرور دوای گشتپرسی بۆ جیابونەوە لە عێراق بەوەی سەرپەرشتیاری راستەوخۆی ئەو پرۆسەیە بو، هەروەها ناوبراو كەسایەتیكی دیبلۆماسی نیەو لە بیركردنەوەیدا لە باوكی دەچێت.

نێچیرڤان بارزانی بەرگری لە پەراوێزخستنی دەكات ؟
دەربارەی نێچیرڤان بارزانی، كاندید بۆ سەرۆكی هەرێم، ئەو كەسایەتیەكی كرداریە، سەركەوتو بو لە چاككردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندو وڵاتانی هەرێمی لەپاش ئەنجامدانی گشتپرسی، لەگەل ئەوەی بڕوانامەی زانكۆیی نیە بەڵام ئەزمونی سیاسی تەواوی هەیە، زانستی سیاسی لە تاران خوێندوەو بەڵام تەواوی نەكردوە، بەڵام ماوەی مانەوەكەی لە كاری حزبی سەرەرای وەرگرتنی چەندین پۆستی گرنگ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەزمونی سیاسی پێویستی بەدەست هێناوە، وەك یەكێك لە كۆترەكانی ناو پارتی خۆی نیشان دەدات كە پڕن لە هەڵۆ.

ئەمانە بە گشتی وای كرد مەسعود بارزانی بڕیار بدات دەسەڵاتەكانی بدات بەسەرۆكایەتی وەزیران لەكاتی پرۆسەی گشتپرسیدال، لەچاش ئەوەی بەغداو ئەنقەرەو تاران رەتیان كردەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەلس و كەوت لەگەل مەسعو بارزانیدا بكەن، بەلام ئەو رۆڵەی كە نیچیرڤان بارزانی بینی لە قۆناغی دوایی گشتپرسی و رزگاركردنی پارتی لە كەنارگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی، نەبوە مایەی ئەوەی لای مامی شەفاعەتی بۆ بكات، چونكە مامی سور بو لەسەر ئەوەی لە رێگای كورەكەی لایبدات و میراتی سەرۆكایەتی و پارتی پێ ببەخشێ.

هەڵوێستی سیاسیەكانی بەغدا
سیاسیەكانی بەغدا دەربارەی كاندیدكردنی ئەم دوو كەسایەتیە بۆ دوو پۆستە گرنگەكەی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی دیارو بەرچاویان نەبو، بەوەی سەرقاڵن بە پێكهێنان و تەواو كردنی پۆستە وەزاریەكان، هەندێكیشیان بە بابەتێكی ناوخۆیی كوردیان ناوزەند كرد و بەباشیان زانی دەستی تێوەرنەدەن، ئەمەش لەزاری سیاسیەكی سونەوە لە هاوپەیمانی بریاری عێراقی "ئەسیل نوجەیفی" ەوە راگەیەنرا و گوتی " سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بابەتێكی ناوخۆیی كوردیە".

هەرچی سیاسیەكانی شیعەیە هیچ هەڵوێستیكیان لەم بارەیەوە دەرنەبڕی، چونكە وا پێدەچێ لای ئەوان ئەو هەڵوێستانە دەبنە مایەی ئەوەی كورد زیاتر بەرەو سەربەخۆیی بڕوات، یان وەك ئەوەی هەرێم بەشێك نەبێت لە عێراق، لەهەمان كاتدا لەلایەن هەریەك لە ئێران و توركیاوە گرنگی بەپەرەسەندنە سیاسەكانی هەرێم دراو، ئەوەشیان نەشاردەوە لارییان نیە لە كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، بەوەی ناوبراو پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێدا هەیە.