شارپرێس:
ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، یاریگای بەگریانەوە جێهێشت، ئەوەش دوای ئەوەی تووشی پێكان بوو.
ماڵكۆم لەدەقیقەی 88 یاری بەرشەلۆنە لەكاسی ئیسپانیا تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەشەوە یاریگای جێهێشتو دەستی بەگریان كرد.
ئەو یاریزانە تەمەنی 21 ساڵەو هاوینی رابردوو رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كرد، كە لەكاتی چوونە دەرەوەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە رێزیان لێگرتو چەپڵەیان بۆ لێدا.
بەرشەلۆنە یارییەكەی بەرانبەر كۆڵتۆرال لیۆنیسا لەجامی ئیسپانیا ئەنجامداو بەچوار گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك براوە بوو، بەوەش سەركەوت بۆ قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا.
هـ ـ ح