شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی، ئەو داوایەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی رەتكردەوە، كە بانگهێشتی كردبوو بۆ ئامادەبوون لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
لەبەرانبەردا لیۆنێل میسی داواكەی سەرۆكی ریاڵ مەدریدی قبووڵكردو لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ سەیركردنی یاری سوپەركلاسیكۆی نێوان بۆكا جیۆنێرسو ریڤەڵ پلەت ئامادە دەبێت.
رۆژنامەی "ئۆلییە"ی ئەرجەنتینی بڵاویكردەوە، كە سەرۆكی ریاڵ مەدرید ئەو دوو یاریزانەی بانگهێشتكردووە بۆ بینینی یاری سوپەر كلاسیكۆ، كە رۆژی 9ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە جگە لەمیسی چەندین ئەتێرەی تری ئێستاو رابردووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەی بینینی یارییەكە دەبێت، بەڵام تائێستا دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینیو راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادە دەبێت، یان نا.
یارییەكە یاری كۆتایی كۆبا لیبەرتادۆسەو هەردوو یانە كێبڕكێ دەكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكە، كە چاوەڕێدەكرێت ئاستێكی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانە پێشكەش بكرێت.
هـ ـ ح