هــۆكــارەكـانـی سـەرەكـیـیـەكـانـی لاوازی سـێـكـسـی لـەپـیـاوانـدا

تەندروستی

06/12/2018‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرینەی پیاوان لەدوای تەمەنی 40 ساڵی رووبەڕووی كێشەیەك دەبنەوە، ئەویش لاوازبوونی توانای سێكسییە، كە ئەوە گرفتی گەورەیان بۆ دروست دەكات.

بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان هۆكاری سەرەكی لاوازی سێكسی لەپیاواندا، پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوە هەیە، كە پیاوان لەدوای ئەو تەمەنە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت‌و ئەو نەخۆشییەش هۆكاری سەرەكی لاوازی سێكیسییە.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، هۆكارێكی تر كەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی تۆوە لەپیاواندا، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی كێشە بۆ دەردانی چەند هۆڕمۆنێكبەتایبەتی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن.

هەروەها توێژینەوەكان باس لەوەش دەكەن، كە نەخۆشییەكانی دڵ‌و دووركەوتنەوە لەسێكس كردن، ئەو هۆكارانەی ترن، كە دەبێتە هۆی لاوازی سێكسی لەپیاواندا.

هـ ـ ح

بەپەلە