نرخی نەوت پێش كۆبوونەوەكەی ئۆپیك نزمدەبێتەوە

sharpress.net

120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش پێش ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیارە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك ئەنجامیبدەن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 52 سەنت دابەیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.56 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا لەرۆژانی رابردوو نرخەكەی بۆ 63.29 دۆلار بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 36 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رێكخراوی ئۆپیك‌و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت لەم هەفتەیە كۆبوونەوە دەكەن‌و ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتییە، بۆ ئەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكان جێگیربكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved