دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت

sharpress.net

492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران دەكات.

بەپێی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نۆ دەكرێ‌و سەرەتاش موچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە خەرجدەكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت‌و رۆژانی داهاتووش دابەشكردنی موچە بەردەوامی دەبێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، كە چیتر خشتەی موچە بڵاوناكاتەوە، بەڵكو مانگانە 30 رۆژجارێك موچە دابەشدەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پشت دەبەستێت بە دوو سەرچاوەی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوانیش بڕی 317 ملیار دینار كە بەغدا رەوانەی دەكات، هەروەها 378 ملیۆن دۆلار كە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت.


هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved