دەنگدان بەكاندیدی وەزارەتەكان لەبەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمان نییە

عیراق

06/12/2018‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگدان بەكاندیدەكانی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەبەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نییە.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆدەبێتەوەو سەرچاوەیەكیش بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئاشكراكردووەو دەنگدانی بەكاندیدەكان نییە.

بەپێی بەرنامەكە دانیشتنی ئەمڕۆ ژمارە 17یەو تێدا دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئان چەند پەرلەمانتارێك سوێندی یاسایی دەخۆن‌و دواتر خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێ‌ شەممە پەرلەمان كۆبووەوەو دەبوو لەو كۆبوونەوەیە دەنگ بە كاندیدی هەشت وەزارەت بدرێت، كە تائێستا بە بەتاڵی لەكابینەكەی عەبدولمەهدی ماونەتەوە، بەڵام بەهۆی كێشە لەكۆبوونەوەكە، دەنگدان بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڵگیرا.

هـ ـ ح

بەپەلە