مەسرور بارزانی هیچ وەزیرێكی كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی كاندید ناكاتەوە

sharpress.net

3536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
مەسرور بارزانی هیچ وەزیرێكی كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی كاندید ناكاتەوەو تەواوی ستافی وەزاری ئەنجوومەنی وەزیران دەگۆڕێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو پارتی دیموكرات دراوە بەشارپرێس، مەسرور بارزانی هیچ كام لەوەزیرەكانی كابینەی هەشت، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد، بۆ كابینەی نۆ  كاندید ناكاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسرور بارزانی لەگفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌، داوای كاندیدی نوێ‌ بۆ پۆستە وەزارییەكان دەكات، ئەوەش لەپێناوی گۆڕانكاری تەواوەتی لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی رۆژی 3ی ئەم مانگە وەك كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ دەستنیشانكراوەو بڕیارە بەم نزیكانەش گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستپێبكات.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved