شــەش نــیــشــانــەی مـــەتــرســیــداری ســەرئــێــشـــە

تەندروستی

06/12/2018‌ 4392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرئێشەی مەترسیدار نیشانەگەلێكی هەیە، كە لەگەڵ بینین وهەستپێكردنی، دەبێت پەیوەندی بەپزیشكەوە بكەن.

ئەگەر كەسێكن كە لەسەرئێشەی درێژخایەن دەناڵێنن، پێدەچێت كێشەیەكی مەترسیداری تەندروستیتان هەبێت كە نیشانەی ئەو سەرئێشەیە. سەرئێشە یەكێك لە خراپترین ئێش و ژانەكانە، كە بەخێرایی كەسەكە بێزار و تا ئاستێك بەرەو لەنێوبردنی دەبات. هەندێكجار كەسەكان هەندێك سەرئێشە تەجروبە دەكەن كە ناتوانن چاوەكانیان بكەنەوەو كارەكانیی ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن و بگرە ئەنجامدانیشیان تێكدەدات.

سەرئێشە هۆكاری جۆاروجۆری هەیە لە نموونەی، سەرما خواردن(ئەنفڵۆنزا) سینۆزیت، ماندوویەتی و كەمی مەوادی موغەزی، سترێس، خەمۆكی، پەستانی خوێن و زۆر دانیشتن لەبەرانبەر كۆمپیوتەردا.

ئێوە بەدڵنییایەوە حەبتان بۆ چارەسەر و لاچوونی سەرئێشە تەجروبە كردووە، سەلمێنراوە كە ئاسەواری خراپی هەیە و بۆ تەندروستی زیانبەخشە.

ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەشتان بەگشتی هەیە سەرئێشەی ئێوە مەترسیدارە.

دەنگێكی هاوشێوەی  هەورەتریشقە: ئەگەر ئێوە دەنگێكتان وەكوو تەقەكردن لەسەرتان تەجروبە كردووە و بۆ  چەند خوولەكێك درێژەی خایاند و وەك دەنگی هەورەتریشقە لە زەینتاندا دروستبوو، نیشانەی خوێنبەربوونی ناوەكیی مێشكتانە.

بەرزی ونزمی ئێش: ئەگەر سەرئێشەی ئێوە توندتر دەبێت و بەردەوام نییە، پێدەچێت میگرێن یان ئانوریسم بێت.

ژانی چاو و دەوروبەری ئەو: ئەگەر لە ئێش و ژانی دەوروبەری چاوتان بێتاقەتن، پێدەچێت نیشانەی سینۆزیت یان ئاوی ڕەش بێت.

ئەگەر سەرئێشەی ئێوە لە ناوچەی گێژوانیدایه (Temporal bones)  دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی دڵ بێت، بەتایبەت ئەگەر تەمەنتان لەسەرووی 50ساڵەوە بێت.

سەرئێشەی دەمەو بەیانیان: ئەگەر سەرئێشەی ئێوە زیاتر له بەیانی زوواندا ڕوودەدات، پێدەچێت نیشانەی سینۆزیتی توند بێت، چونكە لەشەودا كونی لووت ئیلتیهاب دروستدەكات و لەبەیانیاندا سەرئێشە دروستدەكات.

جەڵدە: ئەگەر چەند مانگێكە سەرئێشەیەكی كەمتان هەیە كە گێژبوونیشی لەگەڵدایە، ئێوە لە مەترسی جەڵدەدان.