چاكەت زەردەكان نوێنەرایەتی سەرجەم كۆمەڵگەی فەرەنسا دەكەن

جیهان

06/12/2018‌ 1260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
حكومەتی فەرەنسی روبەروی كێشەی گەورە و راستەقینە بۆتەوە لە دانوستاندن لەگەل چاكەت زەردەكان؛ ئەو كۆمەڵەیەی سەركردەكانی روون نین و ئایدۆلۆجیایەكی دیاریكراویان نییە. لەگەڵ ئەو فرەجۆریەی كۆمەڵەكەی پێ جیادەكرێتەوە، هەندێ خاڵی هاوبەش كۆیان دەكاتەوە.

پەیامنێری رۆژنامەی "كۆنفدنسیال"ی ئیسپانی لە پاریس " پاولا رۆساس" دەڵێ: دیاریكردنی ناسنامەیەك بۆ چاكەت زەردەكان بەجۆرێك لە جۆرەكان قورسە، بەلایەنی كەمەوه ناتوانرێ پێناسەیەك بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی ئەم جولانەوەیە بكرێ. بە شێوەیەكی سەرەكی، نوێنەرایەتی چینی ناوەراست لە فەرەنسا دەكات، بەلام ناتوانرێ پێكهاتەكانی لەم چینەدا سنوردار بكرێت، بەلكو سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی تێدایە.

ناوبراو ئەوەشی وت سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە چەپ و راستەوە نوێنەریان لە جۆلانەوەكەدا هەیە، ئەمەش بەهۆی نارەزایەتی سەرجەم لایەنەكان كە هەست بە بێ هیوایی دەكەن بەهۆی دۆخی نا یەكسانی لە كۆمەڵگەو خراپی گوزەرانەوە.

ئەم جۆلانەوەیە چۆن سەری هەڵدا ؟
نوسەری رۆژنامەكە رونی دەكاتەوە جولانەوەی چاكەت زەردەكان كاردانەوەیەكە دژی زیادكردنی باجی نوێ لەسەر سوتەمەنیەكان؛ ئەو باجانەی حكومەتی سەرۆكی فەرەنسا ئیمانویل ماكرۆن رایگەیاند.. ئامانجی سەرەكی راگەیەنراو لەو زیادكردنی باجە سنوردانانە بۆ بەكارهێنانی سوتمەنی بەردینی، كە سەرەتا ماكرۆن رایگەیاند لە بەرنامە سیاسیەكەی روەو وزەیەكی پاكتر لە فەرەنسا.

پەیامنێری ناوبراو باسی لەوە كردوە هۆكارەكانی گەیاندنی گشتی ئامادەبونێكی لاوازی بەخۆیەوە بینیوە لە ناوچە دەشتیەكانی فەرەنسا، بەوەی بەكارهێنانی ئوتومبیل لە ژیانی رۆژانەدا پێویستیەكی بەرچاوە. ئەم زیادكردنی باجە لە بەرژەوەندی پشتیوانانی جولانەوەی چاكەت زەردەكان نییە و ئامادەنین تێچوی وزەی پاك بگرنە ئەستۆ و بەتەنها روەو سیاسەتی هاورێی ژینگە رێبكەن. لەهەمان كاتدا وای دادەنێن پشت پێ بەستنی ئەندامانی كۆمەڵەكە بە ئۆتۆمبیل بۆتە ئەو دەرچەیەی حكومەتی فەرەنسی ناتوانێ لە بەرژەوەندی خۆیدا بەكاری بهێنێ.

لەلایەكی ترەوە كۆمەڵەكە پێیان وایە، دەركردنی یاسای هاوشێوەی زیادكردنی باج لەسەر سوتەمەنی ئاسانە لە پاریسەوە دەست پێ بكات، بەوەی تۆری شەمەندەفەری بۆ سەرجەم ناوچەكان تیدایە و كەس تێچوی ئەو زیادانەی سەر سوتەمەنی ناگرێتە ئەستۆی جگە لە ئەندامانی وەك ئەوان نەبێت كە بەدەست كەمی هۆكارەكانی گواستنەوەوە دەناڵێنن لەو ناوچانەی تێیدا دەژین.

هەمان نوسەری رۆژنامە ئاماژەی بەوە كردوە جوڵانەوەكە داواكاریەكی ئەلیكترۆنی لەسەر ماڵپەڕی "شینگ دوت ئورگ" بڵاوكردەوەو تیایدا داوای دابەزاندنی نرخی سوتەمەنیەكانیان كرد، لێرەوە كۆمەلەی تر لەسەر تۆرە كۆمەڵایەتیەكان سەریان هەڵدا بۆ پشتگیری داواكاریەكان، و ئەمەش كۆتایی بە رێكخستنی سێ خۆپیشاندانی گەورە و ژمارەیەكی زۆر لە چاكەت زەردەكان بەدشارییان تێدا كرد.

داواكاریەكانیان چییە؟
نوسەری ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە داواكاری چاكەت زەردەكان گۆرانكاری بەسەردا هات لەگەل پەرەسەندنەكاندا. پاش ئەوەی مانیان گرت دژی زیاد كردنی باج لەسەر سوتەمەنی بە تەنها، لەهەمان كاتدا دژی پاشەكشەی توانای شت كڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پێش ئەو كاتەش ئەندامانی كۆمەڵەكە نوسراوێكیان دا بە رۆژنامەكان و سەرجەم داواكاریەكانیان خستە رو لە 42 خاڵدا. 

واتە داواكاریەكان بواری تریشی گرتەوە، لەوانە : سنوردانان بۆ باجەكان و باشكردنی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی، هەروەها كەرتەكانی خوێندن و گواستنەوەو ...تد لە خزمەتگوزاری لەناوچە دەشتیەكاندا. نەبونی رێكخستنیش لە نێوان ئەندامەكانی جولانەوەكە وەك كابوسی لێهاتوە بۆ حكومەتی فەرەنسی، چونكە داواكاریەكی دیاریكراویان نیە بۆ ئەوەی دانوستانیان لەگەڵ بكرێت.

هەڵوێستی ئۆپۆزۆسیۆنی فەرەنسی
لەم پەڕی راستەوە بۆ ئەو پەڕی چەپ؛ سەرجەم حزبە سیاسیە بەرهەڵستكارەكان ویستسان سود لە جۆلانەوەی چاكەت زەردەكان ببینن، بەڵام بەمەرجی دەرنەكەوتنیان لە دیمەنەكەدا. لە سایەی پەككەوتنی حكومەتدا ئۆپۆزۆسیۆن بەخێرایی چارەسەرە تایبەتەكانی پێشكەش كرد بۆ چاككردنی دۆخەكە. لە سایەی چارەسەرە زۆرەكانی ئەوانیشدا، سەرجەمیان جەختیان لەوە كردەوە هەمان داواكاری چاكەت زەردەكانیان هەیە.

لەم بارەیەوە، لێدوانەكانی نوێنەری پارتە بەرهەڵستكارەكان جێگای گرنگی پێدان بوون لەسەروی هەموشیانەوە لێدوانی كەسایەتی سیاسی " جان لۆك میلانشۆن" بوو، بەوەی جەختی لەوە كردەوە بەرنامەی هەڵبژاردنەكەی و داواكاری خۆپیشاندەران لەناوەرۆكدا جیاوازیەكی وەهایان نییە.

پاشان نوسەری رۆژنامەكە پرسیار دەكات: لە سایەی پاڵپشتی جەماوەری زۆردا كە گەیشتوتە 75% بە گوێرەی كۆتا سەرژمێریەكان، حزبەكان چۆن ناتوانن سود لەم جوڵانەوەیەو خۆپیشاندانەكانیان وەربگرن؟