ئیكاردی لەپێناو تۆپی ئاڵتوونی دەچێتە ئیسپانیا

sharpress.net

99 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
واندا نارای هاوسەرو بەرێوەبەری كارەكانی ماورۆ ئیكاردی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیسپانی رایگەیاند، ئەو یاریزانە خواستنی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی هەیە.

واندا راشیگەیاند، بە مەبەستی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی ئیكاردی لەیانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی‌و دەڕوات‌و روو لەیانەیەكی ئیسپانی دەكات، بەبێ‌ ئەوەی ناوی یانەكە ئاشكرابكات.

هەروەها رایگەیاندووە، كە یاریزانی یانەكانی ئیسپانیا زوو دەردەكەون، بۆیە ئیكاردی بەزوویی لەو خولی ئیتالی دەڕوات‌و روو لەو خولە دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە باس لەوە دەكرێت ئیكاردی روو لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی فەرمی لەو بارەوە رانەگەیەنراوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved