كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌ئۆپیك به‌واتای ڕزگاركردنی ئێران له‌سزاكانی ئه‌مریكا دێت

sharpress.net

1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
به‌كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕێكخراوی ئۆپیك، ڕێكخراوه‌كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ی نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كات، به‌وه‌ش پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ته‌ر له‌بازاڕی نه‌وتی جیهاندا ئه‌سته‌م ده‌بێت.

پاش ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاریدا سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له‌ڕێكخراوی ئۆپیك بكشێته‌وه‌، میدیاكان به‌گرنگییه‌وه‌ ڕووماڵی ئه‌و بڕیاره‌ی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن‌و پێیان وایه‌، سودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌و بڕیاره‌ ئێرانه‌، چونكه‌ هیچ وڵاتێك ناتوانێت شوێنی قه‌ته‌ر له‌بازاڕی نه‌وتدا پڕبكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا هه‌وڵ هه‌یه‌ سعودییه‌ شوێنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران پڕبكاته‌وه‌، به‌وه‌ش ریاز ناتوانێت شوێنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی دوو وڵات پڕبكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی قه‌ته‌ر، پاش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ئاشكرا توڕه‌بووه‌، داوای له‌ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا كردوه‌، كار به‌ پڕۆژه‌یاسای  NOPEC بكات، كه‌ له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا مافی سزادانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئۆپیك دیاریكراوه‌.

له‌ئێستادا قه‌ته‌ر ڕۆژانه‌ 635 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان ده‌كات.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved