ئه‌مریكا داوای 10 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له‌ئێران ده‌كات

sharpress.net

1650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
دوو پارێزه‌ری ئه‌مریكی سكاڵایه‌كیان لە دژی ئێران پێشكه‌شی دادگای فیدڕاڵی كردووه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و سکاڵایە خێزانی سەربازانی کوژراوی ئەمریکا لەشەڕی عێراق بەهۆی کەرەستەو هێزەکانی پەیوەست بەئێرانەوە داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن.

نوسینگەی پارێزه‌ران " ئوسێن و تێب تێرنێر " سکاڵایەکیان دژی ئێران پێشكه‌شی دادگای فیدڕاڵی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌، داوای 10 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له‌ئێران ده‌كه‌ن.

ئەو دوو نووسینگە ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، خێزانی ئەو سەربازانەی ئه‌مریكا كه‌ له‌نێوان ساڵانی 2004 تا 2011 لەعێراق کوژراون یان بەسەختی بریندار کراون، دەتوانن ئەوە بسەلمێنن کە ئەم کوژراو و بریندارانەیان بەهۆی هەندێک چەک بریندار یان کوژراون کە دروستکەری وڵاتی ئێران بوون. 

ئەم دۆسیەیە کە دژی ئێران لە ئێستادا دروستکراوە زیاتر لە 100 لاپەڕەدەبێت و نموونەی جۆراوجۆر لەو پێڕستەیدا  دانراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی Military_ Timesیش پاش سێ ڕۆژ "کالین کولار کوتلی" دادوەری دادگای فیدڕاڵی واشنتۆن، بڕیار دەدات کە ئایا ئەم دۆسیەیە بخرێتەکارەو یان نا؟ بەڵام لەلایەنی ئێرانەوە کەس لەم دادگایە ئامادە نییەو گەر ئەم دۆسیەش بکەوێتە کارەوە و سکاڵاکەران بتوانن داواکاری 10 ملیار دۆلار جێگیر بکەن، ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت تا قه‌ره‌بووی زیانیی داواکراو بۆ سەربازانیی قوربانیانی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌ئێران وه‌ربگیرێته‌وه‌.

لەڕاپۆرتی Military-Timesدا، ئەوەش هاتووە، 6 هەزار کەس بوونەتە قوربانی سەرچاوەی "تیرۆریستی" دارایی وڵاتێک، هەرچەندە لێرەدا ناوی ئێران ئاماژەی پێنەکراوە و ئەمەش ڕەنگە وڵاتانیی تر لەم دۆسیەدا بگرێتەوە، کە پشتیوانی گروپه‌ "تیرۆرستیه‌كان" بوون.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved