شارپرێس:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سوره له‌سه‌ر دانانی فالح فه‌یاز وه‌ك كاندیدی وه‌زیری ناوخۆ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تیده‌كاته‌وه فالح فه‌یاز ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
ململانێی نێوخۆیی لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی توند، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در-ی رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تیكرده‌وه فالح فه‌یاز كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی فه‌تح سوره له‌سه‌ر كاندیدكردنی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته.
ململانێی ئه‌و دوو لایه‌نه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه ئێستا هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ی جوڵاندنی شه‌قام له‌یه‌كده‌كه‌ن.
ڕه‌زاق حه‌یده‌ریی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ڵامی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیروونی دایه‌وه كه ڕایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وان وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگریی دابندرێت ئه‌وا شه‌قام ده‌جوڵێنن، حه‌یده‌ری وتی:"ئێمه‌ش جه‌ماوه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام پێمان وایه شه‌قامی عێراقیی به‌رگه‌ی دۆخێكی له‌وشێوه‌یه ناگرێت".
گه‌رچی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ده‌نگ به‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی حكومه‌تی عێراق بدرێت كه ماون، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی شه‌ممه هه‌ڵگرت.
ڕ . ج