کۆبونەوەی ئۆپیک بەبێ هیچ ڕێککەوتنێک کۆتایی هات

sharpress.net

130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
ئەندامانی ئۆپێک لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەگەیشتنە رێککەوتن و وەزیری وەزەی رووسیا گەڕایەوە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ پووتین کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى ئۆپێك و رووسیادا کە له‌ ڤییه‌ننا بەڕێوەچوو، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت هه‌وڵیاندا ڕێگا چارەیەک  بدۆزنه‌وه‌ له‌نێوان پاراستنى نه‌وتى كۆگاكراو و توڕه‌نه‌كردنى دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ ته‌نها چه‌ند كاژێرێك پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە داوایكردبوو نرخى نه‌وت دابه‌زێت، چونكه‌ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جیهان نرخى به‌رزى نه‌وتى ناوێت". 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانیش هێشتا ئۆپێك له‌سه‌ر رێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌كه رێکنەکەوتووە‌. 

لە ئێستاشدا نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش بۆ 59.48 دۆلار نزمبووه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى كۆنفرانسى رۆژنامه‌ڤانى ئۆپێك كه‌ بڕیاربوو ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. 

به‌گوێرەی زانیارییه‌كانیش "وه‌زیرى وزه‌ى رووسیا ڤییه‌ناى بەجێهێشووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ رووسیا تاوه‌كو سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى كۆتایى له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكى رووسیا قسه‌ بكات".

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وەزیری وزەی رووسیا بەیانی رۆژى هه‌ینى بگه‌ڕێته‌وه‌ ڤییه‌نا تاوه‌كو به‌شدارىی له‌ درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات. 

هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved