خولی نایابی کوردستان.. هەولێر و زاخۆ توشی شکست بون

sharpress.net

42 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
هەولێر بەرامبەر زێرەڤانی و زاخۆش بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر توشی شکت بون.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان دەستی پێکرد، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری زێرەڤانی کردو یارییەکەی بە دووگۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند.

لەیارییەکی تر یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوە میوانی زاخۆ و توانی یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دووگۆڵ لێبباتەوە.

هاوکاتلە یارییەکی تردا هەندرێن بەگۆڵێکی بێبەرامبەر توانی لەگازی باکور بباتەوە.

سبەینێش یارییەکان بەردەوامی دەبێت، ئاکرێ میوانداری دهۆک دەکات وپێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆزیش یاری دێربی شارەکە ئەنجام دەدەن یانەی ئاراراتیش میوانداری دەربەندیخان دەکات و شێروانەش دەبێتە میوانی برایەتی.

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved