بەرشەلۆنە: مالۆکۆم بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە

sharpress.net

38 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
مالکۆمى بەڕازیلى یاریزانى بەرشەلۆنە بەهۆى پێکانەوە نزیکەى ١٥ رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.


ڕۆژی پێنج‌شەممە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر ڕایگەیاندوە "مالکۆم دى ئۆلیڤێراى هێرشبەرى یانەکەى توشى پێکان بووە و بۆ ماوەى ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە".


مالکۆم لە خولەکەکانى کۆتایى یارى یانەکەى بەرامبەر کۆلتۆڕاڵ لە گەڕانەوەى قۆناغى ٣٢ى جامى شاى ئیسپانیا توشى پێکان هات و بە گریانەوە یاریگاى بەجێهێشت.


دواى یارییەکەش ڤاڵڤێردى راهێنەرى یانە کەتەلۆنیەکە لە کۆنفۆانسێکى رۆژنامەسویدا ئاماژەی بەوەداوە "مالکۆم توشى گرژبوونى ماسولکەیى بووە، بەڵام نازانێت تا چەند پێکانەکەى قورسە".
مالکۆم لە یارییەکەدا توانى گۆڵێک تۆماربکات، کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى بەرشەلۆنە کۆتایى هات.
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved