نەیمار گلۆپی سەوزی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داگیرساندوە

sharpress.net

122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/12/2018‌

شارپرێس:
نەیمار داسێلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گلۆپی سەوزی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داگیرساند.

نەیمار داسێلڤا بە ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاندوە " نازانین سبەینێ چی روودەدات، بەڵام دەبێت هەموو یاریزانێکی بەتوانا ماوەیەک لە پریمەرلیگ یاریبکات".

نەیمار ئاماژەی بەوەشداوە" خولی ئینگلیزی یەکێکە لە باشترین خولە گەورەکانی ئەوروپا، ئەگەر لەو خولە یاری بکەیت ئەوا تۆ باشترینی".

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، وا چاوەروان دەکرێت نەیمار ئەگەر لە خولی ئینگلیزی یاریبکات مانچێستەر سیتی هەڵدەبژێرێت.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved