حەمامکردن لە ساونا بەس بۆ کێش کەمکردنەوە نییە

تەندروستی

06/12/2018‌ 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کە حەمامکردنی ساونا کێش کەمدەکاتەوە، بەڵام ئاوا نییە، بەڵکوو ساونا سوودو قازانجی لەمە زیاتری هەیە؟

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میدیکاڵ مەیلی،  لە زاری "جیسیکا شونێر" مامۆستای زانکۆی "ئیستونی بڕووک" ئەوەی ڕاگەیاندووە،  پێدەچێت تا ئێستاکە بیستبێتتان کە گەرمای ساونا بۆ کەمکردنەوەی کێش‌ بەسوودە، بەڵام وا دێتە بەرچاو ئەمکارە بەس دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاوێکی زۆر لە ڕێگای ئارەقەکردنەوە و پەیوەندی بەکەمکردنەوەی کێشەوە نییە.

هەڵبەت ئەمە بەم واتایە نییه کە ساونا هیچ سوودێکی نییە
لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر لە ماوەی چەندساڵێکدا، پەیوەندی نێوانی ساونا و کەمکردنەوەی مەترسی بە نەخۆشیێەکانی دڵ لە ژنان و پیاوانی پیشانداوە.
هەروەها ساونا پەیوەندی بە لێدانی دڵ و کردنەوی دەمارە خوێنبەرەکانەوە هەیه کە دەبنە هۆی زیادکردنی خوێنەوە.

 ئەمجۆرە زیادبوونی خوێنە لە جەستەدا دەتوانێت ئێش و ژانەکانی ماسولکە و تەنانەت سەرئێشەش هێور بکاتەوە. جگەلەمانەش ئێش و ژانی ئەو نەخۆشانەی کە لە ئارتروز(ئاوسانی جومگەو ئیسک)، فیبرومیالژیا و ڕۆماتیسمی جومگەییەوە دەناڵێنن، کەمتر دەکاتەوە.

لێکۆلەرانی زانکۆی ئەبڕۆن لە ئاڵباما ڕایانگەیاندووە کە گەرما دەتوانێت ماسولکەکانیی ئێمە نەرم وشلتر بکاتەوە. لەبەر ئەوەساونا بۆ کەسانێک کە دەیانەوێت نەرم وشلی جەستەی خۆیان زیاتر‌بکەن، شیاوە و تەنها پاش تێپەڕاندنی 15خوولەک لە ساونا، کاریگەری بەرچاوی لە نەرم و شلبوونی جەستەی خۆیاندا دەبینن.

بەپێی گووتەی کارناسان، جگە لە تەواوی ئەم سوودە جەستەییانە، حەمامکردنی ساونا دەبێتە هۆی ئاسوودەیی زەینی کەسەکانیشەوە.
هـ ـ ر