بە پاراستنی ئەم حەوت نهێنییە زۆر درەنگتر نەخۆش دەکەون

تەندروستی

06/12/2018‌ 773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەوەی کە پزیشکەکان بڕوایان بەو هەیه ئەمەیە کە بیروباوەڕ و بیری مرۆڤ لەسەر نەخۆشکەوتن یان نەخۆشنەکەوتنی ئەو کاریگەری دادەنێت. ئەمە هەمان ئەو شتەیە بەو تەڵقین دەڵێن. تەڵقین و جۆری بیرکردنەوەی ئێمە دەتوانێت لە تووشبوونی ئێمە بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانەوە کاریگەری ببێت. لەبەرئەوە باشترە هەمیشە پۆزەتیڤ بیربکەینەوە و خەسڵەتی پۆزەتیڤ بیرکردنەوەیی لەخۆماندا بەهێزتر بکەین.

٭خەوی پێویست
کەسانێک کە پێنج تا شەش کاتژمێر لە شەودا دەنوون، کاتی نزیکبوونەوە یان بەرکەوتنیان بە ڤایرۆسی ئەنفڵۆنزا لە 30%ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکەیان زیاتر دەبێت. لەکاتێکدا ئەم ئەگەرە بۆ کەسانێک کە حەوت تا هەشت کاتژمێر لەشەودا دەنوون، لە 17%کەم دەبێتەوە.

٭بەهێزکردنی زەین
ئەوەی کە ئەمڕۆ پزیشکەکان بەو باوەڕیان هەیە ئەمەیە کە بیروباوەڕ و بیری مرۆڤ لە نەخۆشکەوتن یان نەخۆشکەوتنی ئەودا کاریگەری هەیە. ئەمەش لەڕاستیدا هەمان ئەوشتەیە کە ئەو تەڵقین یان بەگوێدادان ناوی لێدەنێین. تەڵقین و جۆری بیرکردنەوەی ئێمە دەتوانێت لە تووشبوونی ئێمە بە نەخۆشییەکان کاریگەر بێت، لەبەر ئەوە باشترە هەمیشە پۆزەتیڤ بیربکەینەوە و خەسڵەتی پۆزەتیڤ بیرکردنەوەیی لە خۆماندا بەهێزتر بکەین.

 ٭کۆنتڕوڵکردنی سترێس
ئەوە سەلمێنراوە کە سترێس لەسەر لاوازی سیستەمی بەرگری جەستە کاریگەری دادەنێت. زۆربەی نەخۆشەکان بەهۆی گووشارێک ڕوودەدەن و دەستپێدەکەن کە سترێس لەسەر ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی جەستەدا بەدیدەهێنێت. لەبەرئەوە دەبێت ئامانجتان دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کونتڕۆڵکردنی سترێس بێت، تا شێوازێکی تەندروست لەژیانتدا ڕەدووکەوتە بکەیت.

سوودبردنی‌زیاد لەڕادە لە کەرەستەکانی هاتوچۆکردن وەکوو (پاس و تەکسی و کەرەسەی هاتوچۆی گشتی و.....هتد) لەنەخۆشکەتنی ئێوەدا کاریگەرە.
باشترە هۆکارە سترێس هێنەرەکان بناسێنەوە و بولادانی ئەوان بەرنامە دابنێین.
لەڕێگاکانی کونتڕۆڵکردنی سترێس دەتوانین بیرکردنەوە، دانیشتن لەگەڵ هاوڕێیان، وەرزشکردن، عیبادەتکردن و...هتد، ئاماژە پێبکەین.

٭پاک وخاوێنبوون
هەمیشه ئاگاتان لەم خاڵە بێت کە پاش نزیکبووەوە و بەرکەوتن لە کەرەستەی پیسی وەکوو پلاکی مەسعەد، ئاسنەکانی دەست پێوەگری نێو پاس، دەرگاکانی چوونە ژوورەوە، کەرەستەکانیی نێوپارک و...... هتد، دەستەکانتان بەئاو و سابوون بەجوانی بشۆن. بوونی ڕووشاوی یان بڕین یانیش سووتان لە پێستدا دەتوانێت ئەگەری نزیکبوونەوە لەگەڵ میکرۆبەکاندا زیاتر بکات، چونکە لەم حاڵەتەدا ڕێگای میکرۆبەکان بۆ نێو جەستە کراوەیە، شۆردنی دەستەکان بە سابوون لانیکەم دەبێت 15چرکە بخایەنێت.

٭جەختکردنەوە لەسەر وەرزشکردن
وەرزشکردن، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەکانی ئیلتیهابی کەمدەکاتەوە. باشترە هەر هەفتەیەک سێ جار کاتی خۆتان لە یانە وەرزشییەکان بگوزەرێنن و وەرزش بکەن.

٭پەیوەندیکروون لەڕێگای دووروە
سوودبردنی زیاد لەڕادە لە کەرەستەی گواستنەوەی گشتی وەکوو میترۆ و پاس و تەکسی لە ئەگەری زیاتربوونی نەخۆشکەوتنی ئێوەدا کاریگەرە، چونکە ئەم کەرەستەی هاتۆچووانە پڕ لە میکرۆبن.
باشترە کارانێک کە دەتوانرێت بەشێوەی  نائامادەبوون لە جێگەیەکدا بتوانین ئەنجامیی بدەین، بە هەندێک کەرەستەی تری وەکوو تەلەفۆن، کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت ئەنجامیان بدەین.
٭ڤیتامینی c سەرسوڕهێنەر
بەڵگەی زانستییەکان ئەوە دەردەخات کە ڤیتامینی c دەتوانێت لە باشترکردنی کارکردنی سیستەمی بەرگری جەستە زۆر کاریگەر‌بێت، زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەخۆش ناکەون، هەندێکجار چوارجار لەڕۆژدا مەواد و کەرەستەگەلێک بەکار دێنن کە ڤیتامینی cیان تێدایە. ئێوەش هەرکاتێک هەستان بەوە کرد کە خەریکن وا نەخۆش دەکەون، بەکارهێنانی مەوادو کەرەستەی خاوەن ئەم ڤیتامینە سەرسوڕهێنەرە با بەفراوانی تیادا بێت.

هـ ـ ر