بێلی: میسی بەمن بەراورد ناكرێت‌و مارادۆناش لە ئەو باشترە

sharpress.net

189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
پێلی گەوهەری رەشی بەرازیلی‌و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە قسەی لەسەر تواناكانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كرد.

پێلی، كە ئێستا تەمەنی 78 ساڵە لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی "Folha de S.Paulo" رایگەیاند، لەرووی ئاستەوە بەهیچ شێوەیەك نابێت میسی بەتواناكانی من بپێورێت.

پێلی هەروەها رایگەیاند، كە میسی تەنیا خاوەنی كۆمەڵێك جووڵەیەو هیچی تر، تەنانەت ناتوانێت بەسەری لێدان جێبەجێبكات.

ئەوەشی راگەیاندووە، ئیتر چۆن دەبێت میسی بە من بپێورێت، لەكاتێكدا ئاستی میسی نەگەیشتووەتە ئاستی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای هاونیشتمانی.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved