رۆناڵدۆ لەیۆڤانتۆسەوە خەڵاتێك دەباتەوە

sharpress.net

87 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس خەڵاتێكی بردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەمانگی رابردوو تۆماریكرد.

پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس بڵاویكردەوە، رۆناڵدۆ وەك باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دەستنیشانكراوە، كە لەو مانگەدا چوار گۆڵی تۆماركردووە.

رۆناڵدۆ لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان لەمانگی رابردوو سێ‌ گۆڵی تۆماركردووەو گۆڵێكیشی لەخولی ئیتالی تۆماركردووە، كە خاوەنی 10 گۆڵەو تائێستا گۆڵكاری خولەكەیە.

یانەی یۆڤانتۆس ئێستا سەرو ریزبەندی خولی ئیتالی گرتووە، كە خاوەنی 40 خاڵە لەكۆی ئەنجامدانی 14 یاری لەخولەكەو بە 8 خاڵ لەپێش یانەی ناپۆلی دووەمەوەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved