میسی پێڵاوی ئاڵتوونی وەردەگرێت

sharpress.net

145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی وەردەگرێت.

لیۆنێل میسی رۆژی 18ی ئەم مانگە خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی وەردەگرێت، ئەوەش پاش ئەوەی لەوەرزی رابردوو گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا بوو.

میسی وەرزی رابردوو، لەخولی ئیسپانی 34 گۆڵی تۆماركردو بەوەش بووە گۆڵكاری خولە گەورەكانی ئەوروپا.

لەدوای میسی محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ هەیە، كە 32 گۆڵی تۆماركردووەو لەدوای ئەویش هاریكی كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام بە 30 گۆڵ دێت.

میسی بۆ جاری پێنجەمە ئەو نازناوە دەباتەوە، كە پێشتر لەگەڵ رۆناڵدۆ بەهاوبەشی خاوەنی چوار پێڵاوی ئاڵتوونی بوون.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved