ڤیدیۆ.. "كیا" ئۆتۆمبیلی جۆری پێك ئاپ دروست دەكات

جیهان

07/12/2018‌ 890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Autocar" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور ئۆتۆمبیلی جۆری پێك ئاپ دروست دەكات، ئەوەش بۆ ركابەری ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای هیۆندای.

ئۆتۆمبیلەكە قەبارەیەكی گەورەی هەیەو ناوی "Hyundai-KIA"، كە دیزانێكی جوانی شێوە پێك ئاپی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو گێڕەكەی شەش گێڕی ئۆتۆماتیكەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری بەرزە.

بڕیارە لەساڵی 2020 ئەو ئۆتۆمبیلە بكەوێتە بازاڕەكانی جیهان، كە تائێستا تەواوی وردەكاری تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلەكە نەخراوەتەڕوو.

هـ ـ ح