ڤیدیۆ.. گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلی كۆمپانیایەكی چینی

جیهان

07/12/2018‌ 1620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "IAT"ی چینی لەپێشەنگای لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا ئۆتۆمبیلی "Karlmann King" نمایشكرد.

ئۆتۆمبیلی "Karlmann King"، كە خاوەنی دیزاینێكی تایبەت‌و كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزیشە، گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكەیە لەسەر ئاستی جیهان.

نرخی ئۆتۆمبیلەكە 3.8 ملیۆن دۆلارەو تایبەتمەندی "Ford F-550" پێك ئابی گەورەی هەیە و خاوەنی بزوێنەرێكی بەهێزە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە هەشت بستۆنەو تواناكەی 400 ئەسپەو شەش گێڕی هەیەو بۆ رێگا سەختەكان توانایەكی باشی هەیە.

هـ ـ ح