ئاشكرابوونی كێشەیەكی نوێ‌ لەمۆبایلەكانی ئایفۆن

هەمەڕەنگ

07/12/2018‌ 642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕی "Reddit" بڵاویكردەوە، كە مۆبایلی جۆری "iPhone XS"ی نوێ‌ كێشەی تێدایە.

بەكارهێنەرانەكان بڵاویانكردەوە، كە مۆبایلی "XS" ‌و "iPhone X" كێشەیان لەگەڵ پەیوەندیكردن لەگەڵ تۆڕەكان هەیە، بەتایبەتی تۆڕی "LTE"، كە ئاماژەكانی ئەو تۆڕە زۆر لاوازە بۆ ئەو دوو جۆرە مۆبایلە.

مۆبایلەكان لەگەڵ سیستەمی "Intel"، پەیوەندی بەو تۆڕەوە دەكەن‌و تائێستا چارەسەر بۆ ئەو كێشەیەش نەدۆزراوەتەوە.

هـ ـ ح