كوبا بۆ یەكەم جار خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی "3G" بۆ هاووڵاتیانی دابیندەكات

جیهان

07/12/2018‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوبا بۆ یەكەم جار خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی "3G" بۆ هاووڵاتیانی دابینكرد، كە لە 12ی ئەم مانگەوە دەخرێتە كار.

تۆڕی پەیوەندییەكانی كوبا "Etecsa" بڵاویكردەوە، كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی جۆری "3G" بۆ تۆڕەكانی مۆبایل زیاد دەكات، كە لەو رێگەیەوە دەتوانن سوودمەندبن لەبەكارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت.

پێشتر لەكوبا تۆڕی ئینتەرنتێی "3G" بۆ چەند چێنێك لەوانە پیاوانی خاوەن كارو رۆژنامەنووسانی سەر بەحكومەت دابینبكرابوو.

لەئێستاداو لەگەڵ دابینكردنی ئەو هێڵە، كە خێراییەكەی دەگاتە 600MB لەچركەیەكدا، چاودێری خراوەتە سەرو رێگە بە بەكارهێنانی رەهای نادرێت.

هـ ـ ح